دكتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان جانی دیلان ده‌ڵێت ئێمه بڕوامان وایه ئه‌گه‌ر ئه‌م هێرشـانه‌ی توركیا
به‌رده‌وامبێت باری ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ش تێـكده‌دات. ده‌شڵێت چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هه‌روا ڕێـگه به ده‌وڵه‌تێـكی دراوسـێ بدات به‌و شێوه‌یه هێرش بكاته سه‌ر هه‌رێمی كوردسـتان ئه‌وا وڵاته‌كانی تری دراوسێش بـیانو ده‌دۆزنه‌وه تا هێرش بكه‌نه سه‌ر بنكه‌ی جوداجودا كه له عێراقدا هه‌یه. ده‌شڵێت پـێویسته ئه‌مریكا به توركه‌كان بڵێت ئه‌م هێرشانه ڕابگرن، چونكه له ڕاستیدا ئه‌مریكیـیه‌كان به‌رپـرسن له ئاسایشی عێراق و ئاسـمانی عێراقـیان به‌ده‌سـته‌وه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌وان ڕێـگه نه‌ده‌ن توركه‌كان ناتوانن ئه‌م هێرشـانه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ی كه كراوه به ڕه‌زامه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بووه و ئه‌مه‌ش له لایه‌ن هه‌رێمی كوردسـتان و سه‌ركردایه‌تیـیه‌كه‌ی قبوڵ ناكرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.