په‌رله‌مانی عێراق ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕێ به‌رامبه‌ر به هێرشه ئاسـمانیـیه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه كوردیـیه‌كانی باكوری وڵاته‌كه‌ی و به ده‌ستدرێژیـیه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر
سه‌روه‌ری عێراقی ناوزه‌ندكرد.
ڕۆژی دووشه‌ممه په‌رله‌مانتارانی عێراق یاداشتنامه‌یه‌كی ناڕه‌زایـی‌یان ده‌ركرد له‌سه‌ر هێرشه ئاسـمانیـیه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر چیای قه‌ندیل.
توركیا ده‌ڵێت ئامانجی هێرشـه‌كانی ته‌نها بنكه‌كانی سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان بووه. به‌ڵام كاربه‌ده‌سـتانی كوردی عێراق ده‌ڵێن زیانێـكی گه‌وره به ژماره‌یه‌ك گوند كه‌وتووه و به لایه‌نی كه‌م یه‌ك هاوڵاتی سڤیل كوژراوه. سه‌رهه‌ڵـداوانی كوردیش ده‌ڵێن 5 شه‌ڕكه‌ریان گیانیان له ده‌ستداوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشـیار زێباری ده‌ڵێت پـێده‌چێت هێرشه ئاسـمانیـیه‌كانی توركیا له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانیاری هه‌ڵه بووبێت چونكه زیان به خه‌ڵـكانی سڤیل گه‌یشتووه.
هۆشـیار زێباری ده‌شڵێت حكومه‌تی عێراق له مه‌ترسـیـیه‌كانی توركیا تێـده‌گات ده‌رباره‌ی بوونی سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌كه‌كه له باكوری عێراق. به‌ڵام گوتیشی ئه‌نكه‌ره له هه‌ر هێرشـێـكیدا له ناو عێراق بۆ سه‌ر سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدادا بكات.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكاش ده‌ڵێن ئه‌وان به‌ر له هێرشه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له لایه‌ن توركیاوه ئاگاداركراونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی له‌شـكری توركیا ژه‌نه‌ڕاڵ یه‌شـار بیوكانێت ده‌ڵێت ئه‌مریكا ڕێـگه‌ی به‌و هێرشـانه داوه و ئاسـمانی باكوری عێراقی بۆ فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی توركیای كردۆته‌وه. مانگی ڕابردوو ئه‌مریكا به‌ڵێنی به توركیا دابوو له مه‌سه‌له‌ی په‌كه‌كه هاوكاری سیخوڕی بكات.