ده‌نگدانی په‌رله‌مانی لوبنان بۆ ده‌سـتنیشـانكردنی سه‌رۆكێـكی نوێ بۆ وڵاته‌كه كه بڕیاربوو ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌نجام بدرێت تا ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا. ئه‌مه‌ش بۆ جاری نـۆهه‌مه له مانگی نۆوه ئه‌م ده‌نگدانه دوابخرێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌كدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان دواخستنی ده‌نگدانه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
هاوپه‌یمانی ده‌سه‌ڵاتداری لوبنان كه له لایه‌ن ڕۆژئاواوه پـشتیوانیان لێ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزیسـیۆنی سه‌ر به سوریادا له‌سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك ناكۆكن، له‌وانه چۆنێتی هه‌مواركردنی ده‌ستور به شـێوه‌یه‌ك بتوانرێت فه‌رمانده‌ی له‌شـكر ژه‌نه‌ڕاڵ میشـێـل سوله‌یمان بۆ پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ستنیشـان بكه‌ن.
پارته سـیاسـیـیه ڕكابه‌ره‌كانی لوبنان له‌سه‌ر به‌ربژاركردنی ژه‌نه‌ڕاڵ سوله‌یمان بۆ پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵات ڕێـكـكه‌وتوون، به‌ڵام ده‌بێت به ڕێـكـكه‌وتنێـكی سـیاسی به‌رفراوانتر بگه‌ن تا په‌رله‌مان بتوانێت پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه ئه‌نجام بدات.
شـایانی باسه له‌وه‌تای ئه‌میل له‌حودی سه‌ر به سوریا كۆتایی به ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیـیه‌كه‌ی خۆی له 23 ی مانگی یازددا هێنا لوبنان بێ سه‌رۆكه.