ئێران پـشـتڕاستی كرده‌وه كه‌وا یه‌كه‌مین باری سووته‌مه‌نی ڕوسی بۆ ویسـتگه‌ی ئه‌لیكتریكی ناوه‌كی بوشه‌هری وه‌رگرتووه.
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رمی ئێران (ISNA) ڕۆژی دووشه‌ممه له زاری كاربه‌ده‌سـتێـكی ئێرانیـیه‌وه بڵاویكرده‌وه كه‌وا باره‌كه بریتیـیه له 82 تۆن سووته‌مه‌نی بۆ وهگرخستنی ویسـتگه‌ی بوشـههر له سـاڵی یه‌كه‌می كاركردنیدا.
كاربه‌ده‌سـتێـكی دیكه‌ی ئێرانی ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده ئێران سووته‌مه‌نی ناوه‌كی به‌ده‌ست گه‌یشـتووه، به‌ڵام پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕاناگرێت.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسـیا ڕایگه‌یاند ئه‌و سـووته‌مه‌نیـیه‌ی بۆ ویسـتگه‌ی بوشه‌هر ڕه‌وانه‌ی كردووه له ژێر كۆنتڕۆڵ و چاودێری ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمدا ده‌بێت، له كاتێـكدا له‌سه‌ر خاكی ئێرانه.
تاران سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاری ناوه‌كی له بوشه‌هر و شـوێنه‌كانی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌ی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی سـڤیلیـیه، به‌ڵام وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه ڕۆژئاوایـیه‌كانی ئێران تاوانبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوه‌كی به‌كارده‌هێنێت.