Accessibility links

به‌ریتانیا به‌رپـرسـیارێتی پارێزگای به‌سـره‌ ده‌داته‌وه‌ به‌ عێراقیـیه‌كان


هێزه‌كانی به‌ریتانیا به‌رپـرسـیارێتی ئاسایشی پارێزگای به‌سره‌ی باشوری عێراقـیان دایه‌وه‌ ده‌ست كاربه‌ده‌سـتانی عێراق.

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له‌ به‌سـره‌ ژه‌نه‌ڕاڵ گراهام بننز ڕێــككه‌وتنـنامه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له‌ ڕێوڕه‌سـمێـكدا به‌ ئامادبوونی كاربه‌ده‌ستانی عێراقی و به‌ریتانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ئیمزاكرد. ڕێوڕسمه‌كه‌ نمایشـێـكی سه‌ربازی عێراقی به‌ ئامێری له‌شـكریه‌وه‌ له‌خۆ گرتبوو.

شـایانی باسه‌ به‌سره‌ چوارهه‌م و دوایـین پارێزگای عێراقه‌ كه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی به‌ریتانیادا بوو و بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ژێر كۆنتڕۆڵی عێراقیـیه‌كان. هه‌روه‌ها نۆهه‌مه‌ له‌ هه‌ژده‌ پارێزگاكه‌ی عێراق كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتی عێراقیـیه‌كان له‌ دوای داگیركردنی عێراق له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ له‌ سـاڵی 2003 دا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌یڤد میلیباند له‌ ڕێوڕه‌سـمه‌كه‌دا گوتی به‌ریتانیا هه‌ر وه‌كو دۆستێـكی عێراق ده‌مێنێته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG