له‌شـكری توركیا ده‌ڵێت فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی هێرشـیان بۆ سه‌ر بنكه‌كانی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد له ناو خاكی باكوری عێراق كردووه.
له‌شـكری توركیا ده‌ڵێت ئامانجی بۆردومانه‌كان بنكه‌كانی پارتی كرێـكارانی كوردستان بووه له ناوچه‌كانی نزیـك سـنووری توركیا و چیای قه‌ندیل. ده‌شڵێن كرده‌وه‌ی له‌و شـێوه‌یه به گوێره‌ی پـێـداویستیـیهكانی له‌شـكری به‌رده‌وام ده‌بێت.
كاربه‌ده‌ستانیش له عێراق ده‌ڵێن به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه و له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی توركیا بۆ 10 گوندی كوردنشین ژنێـك كوژراوه و 2 ی دیكه‌ش برینداربوون.
جێی ئاماژه پـێـكردنه توركیا له‌م مانگانه‌ی دوایی له دژی په‌كه‌كه ده‌ستی به چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی سـنوور به‌زێنی كردووه. ئه‌نكه‌ره سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی له بنكه‌كانیانه‌وه له باكوری عێراق هێرشی كوشـنده له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
په‌رله‌مانی توركیا له مانگی 10 بڕیارێـكی په‌سه‌ندكرد كه ده‌سه‌ڵات ده‌داته حكومه‌ت بۆ فه‌رماندان به ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی سه‌ربازی سـنووربهزێن له دژی په‌كه‌كه.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق داوایان له توركیا كردووه هێرشی سـنوور به‌زێن دهستپـێـنهكات له ترسی ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه ئه‌و كاره ئارامی باكوری عێراق تێـك بدات.
په‌كه‌كه له 1984 وه شه‌ڕ له پـێناو به‌ده‌ستهێنانی ئۆتۆنۆمی بۆ گه‌لی كورد له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ده‌كات. زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س له‌و شه‌ڕه‌دا كوژراون.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێرانمان له‌تیف نێروه‌یی له شـاری سلێمانی و سه‌لام باڵایی له شـاری دهۆك ڕاپـۆرتیان ئاماده‌كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.