سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ده‌بێت كۆنگرێس پاره‌ی پـێویست بۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا دابین بكات پـێش ئه‌وه‌ی یاسادانه‌ران بۆ پـشووی جه‌ژنی كرسمس بڕۆن.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له كۆشـكی سپی سكه‌ت ستێرنز ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه و هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
له میانه‌ی وتاره ڕادیۆیـیه هه‌فتانه‌یی‌یه‌كه‌یدا سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت كات به به‌ریـیه‌وه نه‌ماوه بۆ كۆنگرێس تا دارایی بۆ هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق دابین بكات.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت" ژنان و پـیاوانی ئه‌مریكایی كه له به‌ره‌كانی جه‌نگن ئه‌م ڕۆژانی پـشووه دوور له كه‌سوكاریان و خۆشـه‌ویستانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له‌م كرسـمسه‌دا شـایسـته‌ی زۆر زیاترن وه‌ك له قسـه‌كردنی كۆنگرێس. شـایسـته‌ی بڕیار بۆ دانن."
ڕۆژی هه‌ینی سیناتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نزیكه‌ی 700 ملیار دۆلاری بۆ خه‌رجیـیه‌كانی سـاڵی 2008 ی له‌شـكر په‌سه‌ندكردووه كه نزیـكه‌ی 200 ملیار دۆلاری بۆ خه‌رجیـیه‌كانی شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانسـتانه، به‌ڵام ئه‌و په‌سه‌ندكردنه‌ی كۆنگرێس بۆ ئه‌و بڕه پاره‌یه هاوشـێوه‌ی خه‌رجیـیه‌كان نیـیه.
ئه‌مه‌ش وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له هه‌فته‌ی داهاتوودا ڕووبدات كاتێـك هه‌ندێ له داواكانی سه‌رۆك بوش بۆ عێراق بـبه‌سترێته‌وه بۆ ئه‌و به‌رنووسی خه‌رجیـیانه‌ی حكومه‌ت كه زیاتر له 500 ملیار دۆلاره.
ئه‌مه‌ش وا ده‌كات دیموكراته‌كان زۆربه‌ی كاری پـرۆسه‌ی بوجه‌ت ته‌واو بكه‌ن به‌ر له كۆتایی ئه‌مسـاڵ.
سه‌رۆك بوش و لایه‌نگره كۆماریـیه‌كانی جارێـكی تریش سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌سـتهێنا له‌وه‌ی ڕێـگه‌یان له دیموكراته‌كان گرت تا نه‌توانن به په‌سه‌ندكردنی پاره‌ی زیاتر مه‌رجی كاتی دیاریكراو بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیـیه‌كان دابنێن.
له میانه‌ی دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنیدا نانسی پـێـلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دانی به‌وه دانا دیموكراته‌كان نه‌یانتوانی واده‌یه‌كی دیاریكراو بۆ كشـانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا بـبه‌سـتنه‌وه به‌و به‌رنووسـانه‌ی بوجه‌ته‌وه.
نانسی پـێـلۆسی ده‌ڵێت دیموكراته‌كان ده‌توانن كاری زۆر زیاتر بكه‌ن كاتێـك هه‌ڵـبژاردنه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له مانگی یازده‌ی سـاڵی ئاینده‌دا ده‌به‌نه‌وه.