ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی كه به سه‌ردانێـك له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسـایه، ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه، ڕێـكـكه‌وتی 13 ی دوانزه، پـێشـوازی له شـاندێـكی كوردی كرد كه
پـێـكهاتبوو له دڵـشـاد بارزانی نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان له فه‌ره‌نسـا و به‌رزان فه‌ره‌ج نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له فه‌ره‌نسـا و هه‌روه‌ها چه‌ند نوێنه‌ر و كه‌سایه‌تیـیه‌كی سـیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردی له پاریس.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان به‌ڵێـن سـاڵح وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ به‌رزان فه‌ره‌ج سـازكردووه.
به‌رزان فه‌ره‌ج ده‌ڵێت ڕێبه‌ری لیبیا خۆشـحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر به سه‌ردانی شـانده‌كه‌یان ده‌ربڕیوه و جه‌ختی له‌سه‌ر پـشـتگیری ته‌واوی خۆی بۆ مافه‌كانی كورد ڕاگه‌یاندووه. هه‌روه‌ها موعه‌مه‌ر قه‌زافی گوتوشـیه‌تی من له كورده‌كان زیاتر داوای مافی خۆیان ده‌كه‌م له كاتێـكدا كه زۆر له پارته سـیاسـی و سه‌ركردایه‌تیـیه كورده‌كان له زۆر وڵاتان داوای ئۆتۆنۆمی و یان فیدراڵی ده‌كه‌ن، به‌ڵام من پـێموایه گه‌لی كورد مافی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌یه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.