شـانده‌كانی به‌شـداربووی كۆنفرانسی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وای جیهانی كه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه سه‌رپه‌رشـتی ده‌كرێت و له بالی به‌ڕێوه ده‌چێت له‌سه‌ر
پلانێـكی نوێ ڕێـكـكه‌وتن كه تیایدا دانوسـتاندن له‌سه‌ر ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر گه‌رمبوونی كه‌ش و هه‌وای جیهانی تا سـاڵی 2009 بكه‌ن.
ڕێـكـكه‌وتنه‌كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندرا ئه‌مه‌ش دوای دوو هه‌فته له وتووێـژی چـڕوپـڕی نێوان 190 وڵاتی به‌شـداربوو. گه‌یشتن به‌م ڕێـكـكه‌وتنه دوای بانگه‌شه‌كه‌ی بان كی موونی سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته بوو.
هاوكات له ژێر فشـاری ئه‌مریكادا ڕێـكـكه‌وتنه‌كه ئامانجێـكی دیاریكراو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رهاوێژه گازیـیه‌كانی ژینگه پـیسكه‌ری وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند تا سـاڵی 2020 ده‌سـتنیشـان ناكات. یه‌كێتی ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها به‌شی زۆری وڵاتانی به‌شـداربووی كۆنفرانسی بالی پـشتگیریـیان له كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رهاوێژه گازیـیه‌كان كردبوو.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه شـاند‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای به‌شـداربووی وتووێـژه‌كان له دوا سـاتدا دژی ئه‌و داواكاریـیه ڕاوه‌سـتا كه ده‌ڵێت وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند دارایی بۆ ته‌كنه‌لۆژیای خاوێن بۆ وڵاتانی هه‌ژار و به‌ره‌و ڕسـكانچوو دابین بكه‌ن.