كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا و به‌ریتانی داوا له هاوپه‌یمانه‌كانی ناتۆیان ده‌كه‌ن كه هاوبه‌شی هێنانه كایه‌ی سه‌قامگیری بن له ئه‌فغانستاندا.
ده‌س بڕاون وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا كه له ئه‌دنبه‌ره‌ی سـكۆتلاند میوانداری وتووێـژه‌كان ده‌كات ده‌ڵێت سه‌ركه‌وتن له ئه‌فغانسـتان ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌نگاوی كۆنكرێتی نێونه‌ته‌وه‌یی.
ڕۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكاش به‌شـداری له وتووێـژه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی وه‌زیرانی به‌رگری وڵاتانی هاوپه‌یمانێـتی ناتۆ ده‌كات و تیایدا ڕاپـۆرتێـك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ڕێـك ناتۆ چی ده‌كات له ئه‌فغانسـتان پـێشـكه‌ش ده‌كات و بۆچیش پـێویسـته وڵاتان پـشتیوانی له‌و ئه‌ركه بكه‌ن.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا و وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیاش ده‌ڵێن هێزی سه‌ربازی زیاتر و مه‌شـق و ڕاهێنانپـێـكردن و كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌ل پـێویسـتن بۆ شه‌ڕی دژی تاڵیبانه‌كان له ئه‌فغانسـتان كه هه‌روا دێت زیاتر و زیاتر ده‌بێت.