Accessibility links

كه‌ریم به‌حری برادۆست سه‌رسوڕمانی خۆی له‌ هه‌ڵوێستی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسـانی كوردسـتان ده‌رده‌بڕێت


كه‌ریم به‌حری برادۆست ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و یه‌ك له‌و ئه‌ندامانه‌ی ده‌نگیان بۆ پـرۆژه‌ یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری داوه‌، له‌ وتووێـژێـكدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی ده‌ڵێت ئێمه‌ لامان سه‌یره‌ ئه‌و هه‌ڵوێسـته‌ی ئێستای سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسـانی كوردسـتان. ئه‌و پـرۆژه‌یه‌ پـرۆژه‌ی ئه‌وان بووه‌ و ئه‌وان بڕیویانه‌ و ئێمه‌ درومانه‌، واته‌ ئێمه‌ شتمان لێ زیاد نه‌كردووه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت ئێمه‌ وه‌كو یاسـاناس له‌ لیژنه‌ی یاسایی كاری ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر مادده‌یه‌ك یان پـڕه‌نسیبێـك له‌ ڕووی یاسایـی‌یه‌وه‌ كرچ و كاڵی تێدا بوو و یان ڕێسـای یاسایی خۆی وه‌رنه‌گرتبوو ئێمه‌ ده‌بێت سه‌رله‌نوێ دایبڕێژینه‌وه‌.

ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG