ڕۆژی سێشه‌ممه په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان پـرۆژه یاسایه‌كی په‌سه‌ندكرد كه تیایدا ژماریه‌كی زۆر له به‌ربه‌سـت و سـنووری بۆ ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری داناوه، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی لای ژماریه‌كی زۆری ڕۆژنامه‌نووسـان دروسـتكرد.
ئێسـتا ئه‌و پـرۆژه یاسایه بۆ ئه‌وه‌ی بـبێت به یاسایه‌ك و بچێته قۆناغی جێبه‌جێـكردنه‌وه پـێویستی به ڕه‌زامه‌ندی مه‌سـعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتانه. هه‌ر بۆیه خه‌ڵـكێـكی زۆر له به‌ڕێز بارزانی ده‌خوازن ئه‌و پـرۆژه یاسایه ئیمزا نه‌كات، چونكه ناكرێت سـیستمێـكی دیموكراتی به بێ ئازادی ڕاگه‌یاندن بنیادبنرێت و به‌ره‌و پـێشـه‌وه بـبرێت.
هاوكارمان جانی دیلان به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه، ڕێـكـكه‌وتی 14 ی دوانزه، تایبه‌ت ده‌كات بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و بڕیاره ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش بـبنه میوانی به‌رنامه‌كه:
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، وه‌زیری ڕۆشـنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان.
مه‌م بورهان قانع، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان.
ده‌توانن له ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه پـرسـیاره‌كانتان له ئێستاوه ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه بكه‌ن و یان ژماره ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه په‌یوه‌ندیتان پـێوه بكه‌ین.
ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com
فاكس : 4876-203-202-1
هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن و هه‌روه‌ها بۆچوونه‌كانتان ده‌ربـبڕن.
له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه به خۆڕایـیه: 3861-619-202-1
له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800
به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی 3861-619-202-1
ئاگاداری: به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه تایبه‌ت ده‌بێت به مه‌سه‌له‌ی په‌سه‌ندكردنی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردسـتانه‌وه
- به‌شی كوردی