یه‌كه‌مین وتووێـژی فه‌رمی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیـیه‌كان هه‌ر له كاتی كۆنفرانسی ئاشتی به پاڵـپـشتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به توندی و ناخۆشی كۆتایی
پـێهاتووه كه فه‌له‌ستینیـیه‌كان داوای ڕاگرتنی دروسـتكردنی نیشتنگه‌كانیان كردوون و ئیسرائیل له باره‌ی هاویشتنی موشـه‌كه‌وه له كه‌رتی غه‌ززه سـكاڵای كردووه.
وتووێـژكاری فه‌له‌سـتینی سـائیب عره‌یقات ده‌ڵێت ئیسرائیل بژاری له نیوان دروسـتكردنی نیشتنگه‌كاندایه و یاخود ئاشتی له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینیـیه‌كان.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن وه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی تردا كۆبـبنه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئۆرشه‌لیم به نیازی سـازدان بووه له‌سه‌ر كۆنفرانسی ئاشتی مانگی ڕابردوو له ئه‌ناپـڵسی مه‌ریلاند. ڕێبه‌رانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیـیه‌كان به‌ڵێنیان دابوو له وتووێـژكردن به هیوای گه‌یشـتن به ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌یه‌كی ئاشـتی بۆ دوو وڵات تا كۆتایی سـاڵی ئاینده.
به‌ڵام به‌رده‌وامبوونی هێرشه موشه‌كیـیه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه‌وه و بڕیاری دروسـتكردنی 300 ماڵ له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم كه‌شه‌كه‌ی تاڵ كردووه.