ڕۆژی دووشه‌ممه شـاندێـكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیر نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت به مه‌به‌ستی وتووێـژكردن سه‌باره‌ت به گرێبه‌سـته نه‌وتیـیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیـانیـیه‌كاندا و جێـبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق و بوجه‌ی وه‌زاره‌تی پـێشـمه‌رگه.
سه‌رباز هه‌ورامی، به‌رپـرسی ئۆفیسی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان یه‌كێـك له ئه‌ندامانی شـانده‌كه‌یه و هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام داوه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.