له ئاكامی هێرشـێـكی زه‌مینی ئیسرائیلی بۆ ناو كه‌رتی غه‌ززه به لایه‌نی كه‌م 4 فه‌له‌ستینی كوژران.
شـایه‌تحاڵه فه‌له‌ستینیـیه‌كان ده‌ڵێن نزیكه‌ی 30 تانك و زرێپـۆشی ئیسرائیلی هاتنه ناو باشوری كه‌رتی غه‌ززه‌وه و بووه مایه‌ی به‌رپابوونی شه‌ڕ له نێوان میلیتانه‌كان و سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه‌كان. په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت بـێرگهر له ئۆرشه‌لیمه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت توندوتیژی باڵی به‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بوژاندنه‌وه‌ی پـرۆسه‌ی ئاشتیدا كێشـاوه.
هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی درێـژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
تانكه‌كانی ئیسرائیلی بنكه‌كانی میلیتانی فه‌له‌سـتینیـیان كوتانه‌وه له‌گه‌ڵ كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سـنووریان به‌زاند بۆ ناو باشوری غه‌ززه. سـنوور بهزاندنهكه بوو به مایه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ میلیتانان كه به تفه‌نگ، نارنجۆك و مین چاندن بۆیان شه‌ڕیان ده‌كرد.
فڕۆكه‌ی ئیسرائیلی هه‌روه‌ها په‌لاماری ئاسـمانی میلیتانیان له باكوری غه‌ززه دا.
له‌شـكر ده‌ڵێت مه‌به‌ست له‌و هێرشـانه پـێشـگرتن له هێرشی موشه‌كی فهلهسـتینییهكانه كه خه‌ڵكه‌كه‌ی لای سـنووری ئیسرائیلیان توقاندوون.
ده‌مڕاستی له‌شـكری ئیسرائیل مارك ڕێـگێڤ ده‌ڵێت" هه‌ڵوێسـتی ئیسرائیل ئاشـكرایه باری ئێسـتا جێـگای قبوڵـكردن نیـیه و ئێمه بۆ به‌رگریكردن له گه‌لی خۆمان دهسـتبهكار ده‌بین."
هێرشـه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گه‌وره‌ترین به‌زاندنی سـنووری له لایه‌ن ئیسـرائیل بوو له‌وه‌تای كۆمه‌ڵی میلیتانی حه‌ماس ده‌سه‌ڵاتی غه‌ززه‌ی له مانگی شه‌ش گرته ده‌ست.
ئه‌و شه‌ڕه‌ش ڕۆژێـك پـێش ئه‌وه هات كه ئیسرائیل و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌له‌ستینی له كه‌ناری ڕۆژئاوا گفتوگۆی ڕه‌سمی له پاش حه‌وت سـاڵ پـشوودان دهستپـێـدهكهن. ڕێـكـكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و وتووێـژانهش له كۆنفرانسی ئه‌ناپڵس كه دوو هه‌فته له‌وه‌وپـێش له ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو هاته دی.
كۆمه‌ڵی ڕادیكاڵی جیهادی ئیسلامی كه له شه‌ڕه‌كه‌ی غه‌ززه كوشـتهی داوه گوتی هێرشی زه‌مینی ئیسرائیل نیوه‌ی ئهناپڵسه.
كاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌ستینی له كه‌ناری ڕۆژئاواش سـنووربهزاندنی زه‌مینی ئیسرائیلیان ناپه‌سه‌ند كردووه. ئه‌وان ئیسرائیلیان تاوانباركردووه به‌وه‌ی كه وتووێـژه‌كانی ئاشـتی به‌ر له‌وه‌ی دهستپـێـبكرێن بنكۆڵ ده‌كه‌ن.