كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن هێرشبه‌رێـكی خۆكوژ ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراوی له نزیـك ماڵه‌كانی دوو سـیاسه‌تمه‌داری گه‌وره‌ی عێراق له به‌غدا ته‌قاندۆته‌وه و له ئاكامدا 2
پاسه‌وانی هێزه‌كانی ئاسـایش كوژران و 12 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌كه به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه له ڕۆژئاوای به‌غدا ڕوویدا له نزیـك ماڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیری پــێشـووی عێراق ئه‌یاد عه‌لاوی كه شیعه‌یه و په‌رله‌مانتاری سوننی سـاڵح موتڵه‌گ. كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ی به ته‌قینه‌وه‌كه پـێوه‌بوون پاسه‌وان و پـۆلیسی خاڵێـكی پـشـكنین بوون.
له توندوتیژیـیه‌كی دیكه‌دا و له باشوری به‌غدا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك كه له ناو لاشه‌یه‌كدا شـاردرابۆوه سه‌ربازێـك كوژراوه و 7 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
دره‌نگانێـكی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش چه‌ند چه‌كدارێـك به‌سه‌ر ماتۆڕه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشـخانه‌ی ده‌روونی به‌غدایان كوشت له‌و ده‌مه‌ی به‌ره‌و ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ڕۆیشته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕۆژی سێشه‌ممه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 5 كه‌سـیان ده‌سـتگیركردووه به گومانی ئه‌وه‌ی ده‌سـتیان له كوشتنه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی بابل (ژه‌نه‌ڕاڵ قه‌یس ئه‌لمه‌عموری) دا هه‌بووه.