له 17 ی مانگی نۆی سـاڵی 1992 دا و له ڕێـسـتورانتێـكی به‌رلین به ناوی (میكۆنوس) ، دكتۆر سـادق شه‌ره‌فكه‌ندی سـكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردسـتانی ئێران و فه‌تاح عه‌بدول ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی حزبی دیموكرات و هۆمایون ئه‌رده‌ڵان به‌رپـرسی کومیته‌ی حیزبی دیموكرات له ئا‌ڵمانیا و دکتۆر نوری دێهکوردی دۆسـتێـكی حزبی دیموكرات به ده‌ستی ژماره‌یه‌ك به‌كرێـگیراوی ڕژێمی ئێران تێرۆركران، كه ئه‌مانه:
كازم دارابی ئێرانی، عه‌باس ڕه‌حیل و یوسف ئه‌مین و محه‌مه‌د عه‌تریس لوبنانی سه‌ر به حزبوڵـڵا.
پاش لـێـكۆڵینه‌وه و دادگایـیـكردنێـكی دوور و درێژ كه نزیكه‌ی چوار سـاڵی خایاند له 10 ی مانگی چواری 1997 دا دادگای فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا حوكمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ كازم دارابی و عه‌باس ڕه‌حیل بڕیـیه‌وه و 11 سـاڵ بۆ یوسف ئه‌مین و 5 ساڵ بۆ محه‌مه‌د عه‌تریس.
به‌ڵام ئه‌م تاوانكارانه ئێسـتا به بیانوی قانونێـكی ئه‌ڵمانیاوه ئازادكراون كه ڕێـگه ده‌دات هه‌ر بیـانیـيه‌ك تا 15 سـاڵ زیندانكرابوو به‌ربدرێت.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ شه‌ریف به‌هروز، به‌رپـرسی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردسـتانی ئێران له ئه‌مریكا سـازكردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.