سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له سوریا هاوكارمان خالید فه‌تاح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ عه‌مـمار عه‌بدولحه‌مید، بزاڤكاری سوری له بواری مافه‌كانی مرۆڤ بنكه له
واشـنتن سـازكردووه.
عه‌مـمار عه‌بدولحه‌مید ده‌ڵێت ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له سوریا ئه‌وه‌نده خراپه ده‌توانین بڵێـن وه‌كو ڕۆژانی سـاڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو وایه، ده‌شڵێت ڕژێمی سوریا هیچ به‌هایه‌ك بۆ مافه‌كانی مرۆڤ دانانێت و هیچ گوێ به ڕای گشـتی و گه‌لی خۆی نادات و هه‌موو ڕۆژێـك ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی به‌ره‌و زیندانه‌كان ڕاپـێـچ ده‌كه‌ن، هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه كه ڕێـكـكه‌وتی ڕۆژی جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه‌كانی مرۆڤ بوو زیاتر له 20 كه‌سـیان له بزوتنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنی دیمه‌شق ده‌سـتگیركردووه.
خالید فه‌تاح ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ڕۆشـنایی قسه‌كانی عه‌مـمار عه‌بدولحه‌مید ئاماده‌كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.