سه‌رۆكی ڕوسیا ڤلادیمیر پـوتن پـشتگیری خۆی بۆ جێـگری یه‌كه‌می سه‌رۆك وه‌زیری ڕوسیا دیمتری مێدڤـێدێڤ ده‌ربڕی تا پاش ئه‌و پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه بگرێته ده‌ست.
ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ڕێز پـوتن له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی حزبه‌كه‌یدا، حزبی ڕوسـیای یه‌كگرتوو، په‌سه‌ندكردنی خۆی بۆ جێـگره‌وه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
پـێشـبینی ده‌كرێت ئه‌م پـشتگیریـیه‌ی ڤلادیمیر پـوتن بۆ به‌ڕێز مێدڤـێدێڤ سودێـكی گه‌وره به ناوبراو بـبه‌خشـێت تا به‌شـداری له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیدا بكات كه بڕیاره له 2 ی مانگی سێی سـاڵی ئاینده‌دا سـازبدرێت.
دیمتری مێدڤـێدێڤ كه به پارێزه‌رێـكی لێـهاتوو ناسراوه و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمپـانیای گازپـرۆمی سه‌ر به حكومه‌ته كه تایبه‌ته به ده‌رهێنانی گازی سـروشـتی. هه‌روه‌ها وه‌ك دۆستێـكی زۆر نزیـكی به‌ڕێز پـوتن سه‌یر ده‌كرێت.
به گوێره‌ی ده‌ستوری ڕوسـیا سه‌رۆك ڤلادیمیر پـوتنی سه‌رۆكی هه‌نووكه‌ی وڵات ناتوانێت خۆی وه‌ك پاڵێـوراوی سه‌رۆكایه‌تی بۆ خولی سـێـهه‌م كاندید بكات. به‌ڵام حزبه‌كه‌ی پـوتن كه زۆرینه‌ی له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی ئه‌م دوایـیه‌دا به‌ده‌سـتهێنا ده‌توانێت پـشتگیری له پـوتن بۆ پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیری بكات.