كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن چه‌ند گولله خومپاره‌یه‌ك گیراوه‌ته به‌ندیخانه‌یه‌كی حكومه‌ت له به‌غدا و له ئاكامدا 5 زیندانكراو كوژراون.
هێرشه‌كه ڕۆژی دووشه‌ممه ڕوویداوه و ده‌شڵێـن به لایه‌نی كه‌م 23 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و ژماره‌یه‌ك پـۆلیسـیشـیان له نێودایه.
له پـێشـهاته‌یه‌كی تردا، له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌و ئاگره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه له پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وت له به‌غدا كه‌وته‌وه به‌هۆی ڕووداوێـكی پـیشـه‌سـازی بووه و نه‌ك هێرشـێـكی خومپاره وه‌ك كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی له سه‌ره‌تادا ڕایانگه‌یاند.
له‌شكر ده‌شڵێت ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكیـیانه‌ی گه‌یشـتنه پاڵاوگه‌ی دۆره له باشوری به‌غدا یه‌كلایان كرده‌وه كه ته‌قینه‌وه‌ی لووله‌یه‌ك بۆته هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه.
ده‌شڵێن كارمه‌ندانی فریاگوزاری عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه‌یان كردووه.
هاوكات و له مسه‌له سـیاسـیـیه‌كاندا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشـیار زێباری ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا شـاره‌زایانی ئه‌مریكایی و ئێرانی له 18 ی مانگی دوانزه‌دا گه‌ڕێـكی تری وتووێـژ سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هیچ ژوانێـك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاست به‌رزی نێوان باڵیۆزانی ئه‌مریكا و ئێران دانه‌نراوه.
شـایانی باسه كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكایی و ئێرانی ئه‌مسـاڵ سێ جار له پایته‌ختی عێراق كۆبوونه‌وه، به‌ڵام وتووێـژه‌كان هیچ ئه‌نجامێـكی لێ نه‌كه‌وته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا هه‌ردوو لایان لۆمه‌ی یه‌كتریان ده‌كرت له‌سه‌ر توندوتیژیـیه‌كانی ناو عێراق. كۆبوونه‌وه‌كان كۆتایی به 27 سـاڵ له ڕاگرتنی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی نێوان ئه‌مریكا و ئێران هێنا.