كاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی سه‌ره‌ڕێ له ناوه‌ڕاستی عێراق به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی پارێزگای بابل كوژراوه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه و له نزیـك ناوه‌ندی پارێزگای بابل (حلـله) بۆمبه‌كه به كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی ژه‌نه‌ڕاڵ قه‌یس ئه‌لمه‌عموری ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاكامدا خۆی و دوو پاسه‌وانی كوژراون.
شـایانی باسه زۆر جار یاخیبووان له عێراق به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی پارێزگاكان ده‌كه‌نه ئامانج. پـێشتر و له مانگی هه‌شت، به هه‌مان شـێوه و به بۆمبی سه‌ره‌ڕی، به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیس پارێزگای دیوانیـیه‌ش كوژرا.
له لایه‌كی دیكه هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه و له شـارۆچكه‌ی بێجی له باكوری عێراق خۆكوژێـك ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراوی نزیـك خاڵێـكی پـشـكنین ته‌قاندۆته‌وه و له ئه‌نجامدا 2 سه‌ربازی عێراقی كوژراون. ڕۆژی شه‌ممه‌ش و له هه‌مان شـار به‌هۆی هێرشـێـكی دیكه‌ی خۆكوژی له نزیـك باڵه‌خانه‌یه‌كی پـۆلیس 8 كه‌س كوژران.
یاخیبووان له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی زنجیـره‌یه‌ك هێرشـیان له باكوری عێراق ئه‌نجامداوه، وه زیاتر هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق و گروپه چه‌كداره‌كانی دژی ئه‌لقاعیده‌یان تیایدا كردۆته نیشـانه.