Accessibility links

ئه‌و كوڕه‌ی له‌ چین به‌ ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ مرد باوكیشی تووشی ده‌بێت


پـیاوێـكی چینی كه‌ پـێشتر كوڕه‌كه‌ی به‌ ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ گیانی له‌ده‌سـتدا ئه‌ویش تووشی نه‌خۆشـیـیه‌كه‌ ده‌بێت، ئه‌مه‌ش مه‌ترسـیـیه‌كان بۆ ئه‌گه‌ری گواسـتنه‌وه‌ی نه‌خۆشـیـیه‌كه‌ بۆ نێو مرۆڤ پـتر ده‌كات.

زاناكان هه‌ر ده‌مێـكه‌ له‌ خه‌می ئه‌وه‌دان ڤایرۆسی كوشـنده‌ی H5N1 ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا بێت و به‌ ئاسانی له‌ نێو مرۆڤدا بگوێزرێته‌وه‌ و بـبێته‌ په‌تایه‌ك.

ئاژانسی شینخوای فه‌رمی چین ده‌ڵێت پـیاوه‌كه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌ی ژیانگسووی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌ و له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، ته‌نها به‌ چه‌ند ڕۆژێـك پاش ئه‌وه‌ی كوڕه‌ ته‌مه‌ن 24 سـاڵانه‌كه‌ی له‌ 2 ی مانگی دوانزه‌دا به‌و نه‌خۆشـیـیه‌ گیانی له‌ده‌سـتدا.

هیچ ڕاپـۆرتێـكیش نه‌دراوه‌ باس له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ له‌ نێو په‌له‌وه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بكات. ئه‌مه‌ش ئه‌و پـرسـیارانه‌ی وروژاندووه‌ كه‌ به‌ چی و چۆن و بۆچی ته‌نها ئه‌و كوڕ و باوكه‌ تووشی نه‌خۆشـیـیه‌كه‌ بوون.

ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ هه‌مان سه‌رچاوه‌وه‌ تووشی بووبن.

ڕێـكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO ده‌ڵێت له‌م سـاڵانه‌ی دوایی تووشـبوونی به‌ لایه‌نی كه‌م 26 كه‌س به‌م ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌یه‌ له‌ چین تۆمار كراوه‌ و 17 یان گیانیان له‌ده‌سـتداوه‌.

مانگی ڕابردوو بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ له‌ هۆنگ كۆنگ و كۆریای باشور و بۆرما ڕاگه‌یه‌ندرا.

ڕێـكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت له‌وه‌تای بۆ یه‌كه‌م جار له‌ 2003 وه‌ ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ بڵاوبۆته‌وه‌ زیاتر له‌ 200 كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌سـتداوه‌.

XS
SM
MD
LG