كاربه‌ده‌سـتانی كۆریای باشور ده‌ڵێن نه‌وتی تانكه‌رێـك ده‌ڕژێته كه‌ناری باشوری ڕۆژئاوا كه قه‌د به‌م شـێوه‌یه وێنه‌ی نه‌بووه و ده‌بێته هۆی پـیسبوونی كه‌نار و زیان به
ماسـیـیه‌كانیش ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌شی پاسه‌وانی كه‌نار ده‌ڵێت زیاتر له 100 گه‌می ده‌ریایی و پاسه‌وانی و 6 هه‌لیكۆپـته‌ریش بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه نێردراون بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بكه‌ن پـێشی ڕژانی نه‌وته‌كه بۆ نێو ده‌ریا بگرن.
بای قورس و چوونه سه‌ری ئاوی ده‌ریا پـێشی هه‌وڵه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی گرت، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه ده‌ریا ئارام بۆته‌وه.
زیاتر له 10 هه‌زار تۆن نه‌وتی خاو له ڕۆژی هه‌ینیه‌وه ڕژایه ده‌ریای زه‌رد دوای ئه‌وه‌ی گه‌میـیه‌ك خۆی له تانكه‌رێـكی نه‌وتی وڵاتی هۆنگ كۆنگ دا كه له 5 كیلۆمه‌تری له كه‌ناری به‌نده‌ری ماڵیپـۆ دووره.