ماوه‌یه‌كی درێژه باسی پـێشـێلكاریـیه‌كانی ڕژێمی سوریا له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یانددا ناكرێت و له بری ئه‌و مقۆمقۆی باشكردنی په‌یوه‌ندیـیه دیبلۆماسیـیه‌كانی سوریا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌یه و به تایبه‌تی پاش ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سوریا (جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه) له كۆنفرانسی ئه‌ناپڵسی سـتانی مه‌ریلاندی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به سه‌رپه‌رشتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
هاوكات پـێش چه‌ند ڕۆژێـك له كۆشـكی سـپـی میوانداری سێ نوێنه‌ری ڕكابه‌ری سوریا كرا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوشـدا كۆبوونه‌وه كه ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
مه‌ئمون ئه‌لحه‌مصی، ئه‌ندامی پـێشـووی په‌رله‌مانی سوریا و بزاڤكارێـكی سـیاسی كه بۆ ماوه‌ی پـێنج سـاڵ له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی سیاسی زیندانی كرابوو.
جه‌نكیز حه‌سۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی كوردسـتان له سوریا.
عه‌مـمار عه‌بدولحه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئه‌لثروه و پـسـپـۆرێـكی سـیاسـیـیه له ئنسـتـتیوتی برۆكنز له واشـنتن.
لێـره‌دا پـرسـیارێـك دێته گۆڕێ ئه‌ویش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش له‌م په‌یوه‌ندیـیانه‌دا نه‌خشه بۆ چی ده‌كێشێت؟
هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ته‌رخان كردووه و تیایدا میوانداری جه‌نكیز حه‌سۆی كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46 خوله‌كه.