Accessibility links

دكتۆر كه‌مال ئارتین سه‌باره‌ت به‌ چوارهه‌مین كۆنفرانسی یه‌كێتی ئه‌وروپای تایبه‌ت به‌ توركیا و كورد ده‌دوێت


دكتۆر كه‌مال ئارتین ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنگره‌ی نیشـتیمانی كورد له‌ باكوری ئه‌مریكا یه‌كێـك بوو له‌ به‌شـداربووانی‌ چوارهه‌مین كۆنفرانسی یه‌كێتی ئه‌وروپای تایبه‌ت به‌ توركیا و كورد.

بۆ زانینی زیاتر سه‌باره‌ت به‌و كۆنفرانسه‌ هاوكارمان جانی دیلان وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام داوه‌.

دكتۆر كه‌مال ئارتین ده‌ڵێت زۆر له‌ به‌شـداربووانی كۆنفرانسه‌كه‌ باسی ئه‌وه‌یان كرد كه‌ ده‌بێت واقیعی بن و هه‌رچه‌ند بڵێن په‌كه‌كه‌ تێرۆریسته‌ به‌ هیچ ئه‌نجامێـك ناگه‌ن و په‌كه‌كه‌ش ده‌ست له‌ چه‌كه‌كه‌ی هه‌ڵناگرێت تا توركیا واز له‌ شه‌ڕی له‌شـكری نه‌هێنێت. ده‌شڵێت زۆرشیان له‌و بڕوایه‌دابوون توندوتیژی به‌ دوای توندوتیژیـدا دێت و ئه‌گه‌ر توركیا ده‌ست له‌ توندوتیژی هه‌ڵبگرێت و كورد و زمانه‌كه‌ی به‌ ڕه‌سمی بناسێت و هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی تورك هه‌یه‌تی كوردیش هه‌یبێت ئێتر خۆی بۆ خۆی په‌كه‌كه‌ نامێنێت.

ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG