Accessibility links

دكتۆر فوئاد مه‌عسوم باس له‌ كێشه‌ سـیاسـیـیه‌كانی ناو عێراق ده‌كات


دكتۆر فوئاد مه‌عسوم ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح باس له‌ كێشه‌ سـیاسـیـیه‌كانی ناو عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت ده‌رباره‌ی باری ئاسایش دیاره‌ گۆرانكاریـیه‌كی زۆری باش بووه‌، به‌ تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌نبار و ناوچه‌كانی دیكه‌ عه‌شـایره‌كان هاوكاری حكومه‌ت و هێزه‌كانی ئه‌مریكایان كرد بۆ نه‌هێشتنی تێرۆریستانی سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌، به‌ڵام له‌ ته‌ك ئه‌وه‌وه‌ هه‌نگاوی سـیاسی باش نه‌نراوه‌، چونكه‌ هه‌تا ئێسـتا ناكۆكیـیه‌كان ڕوو له‌ زیادبوونه‌ چ له‌ ناو فراكسـیۆنه‌كان وه‌ك فراكسـیۆنی ئیتلافی شیعه‌ كه‌ هه‌روا له‌ ناو خۆیاندا له‌ یه‌ك داده‌بڕێن، ته‌نانه‌ت ئێسـتا حزبی ده‌عوه‌ خۆی خه‌ریكه‌ ده‌بێت به‌ دوو پارچه‌، وه‌ له‌ناو سه‌دریـیه‌كانیش ئینشیقاق ده‌ستیـپـێـكردووه‌ و خه‌ریكه‌ ده‌بن به‌ چوار.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG