سه‌رۆك وه‌زیری هیندسـتان ده‌ڵێت پاره و پـۆلی زیاتر پـێویسته بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسـیـیه جیهانیـیه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵـنده.
ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیر مانمۆهان سینغ گوتی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی پـێشـتر ته‌رخان كرابوو ته‌واو بووه و كۆمه‌كی دارایی زیاتر له كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی پـێویسته. به‌ڕێز مانمۆهان سینغ ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی له گوتارێـكدا خسته ڕوو له كۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئه‌نفلۆنزای باڵـنده كه له نیوده‌لهی پایته‌ختی هیندستان به‌ڕێوه ده‌چوو.
نوێنه‌رانی زیاتر له 100 وڵات به‌شـداریـیان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كرد. وڵاتانی به‌خشـنده به‌ڵێـنیان داوه به 2.3 ملیار دۆلار یارمه‌تی وڵاته هه‌ژاره‌كان بده‌ن له قه‌ڵاچوكردنی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه.
به‌ڕێز مانمۆهان سینغ له گوتاره‌كه‌شیدا جه‌ختی كرده سه‌ر گرنكی سه‌نگی خستنه سه‌ر ته‌ندروستی ئاژه‌ڵی، وه گوتی ئه‌وه باشترین ڕێـگه‌یه بۆ كۆنتڕۆڵـكردنی نه‌خۆشـیـیه‌كه له سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه. گوتیشی زانا هیندیـیه‌كان خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی كوتانی دژی ئه‌م ڤایرۆسه‌ن بۆ باڵنده و مرۆڤ.
كاربه‌ده‌ستانی ڕێـكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێن له بڵاوبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌تای ئه‌نفلۆنزای باڵنده نزیكه‌ی له‌سه‌دا 20 دانیشـتوانی جیهان پـێوه‌ی گیرۆده ده‌بن.
شـایانی باسه له سـاڵی 2003 وه هه‌تا ئێسـتا زیاتر له 200 كه‌س به نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده گیانیان له‌ده‌ستداوه.