ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بۆمبێـك كه خرابووه ناو به‌سته‌یه‌كی پـۆسته‌وه له ناو ئۆفیسی
پارێزه‌رێـك له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسـا ته‌قیـیه‌وه و له ئاكامدا یه‌ك كه‌س كوژرا و یه‌كێـكی دیكه‌ش برینداربوو.
په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا لیسـا بریانت له پاریسه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
بۆمبه‌كه له ناو سـاختمانێـكدا ته‌قیـیه‌وه كه پـێشتر ئۆفیسی پارێزه‌ری سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا نیكۆلاس سـاركۆزی بوو و هه‌روه‌ها بنیادێـكی ڕێزگرتن له هۆلۆكه‌وست.
پـێغ پـۆنۆس یه‌كێـك له پارێزه‌ران له ئۆفیسـه‌كه باسی له ڕووداوه‌كه‌ی بۆ ڕادیۆی ئینفۆی فه‌رنسـا كرد.
پـۆنۆس ده‌ڵێت دوو به‌سته بۆمب له‌وێ بوون. ئه‌و وتی یه‌كێـكیان كه ته‌قیبووه‌وه كه‌سێـكی دادابوو به ئه‌رد، وا دیاره سـكرتێری ئۆفیسه‌كه بوو كه دواتر گیانی له‌ده‌ست دا. ئاسوشێتد پـرێس ڕایگه‌یاند هه‌ر ئه‌و سـكرتێره بووه كه به‌سته‌كه‌ی نزیـك به پارێزه‌ر ئۆلیڤه‌ر بغان كردبووه‌وه كه برینداربووبوو. به‌پـێی هه‌ندێـك ده‌نگوباسان به‌سـته‌كه بۆ بغان به‌ڕێ كرابوو.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسـا میشـێـل ئه‌ڵیۆت مه‌غی هێرشه‌كه‌ی وه‌ك كارێـكی ترسـنۆكانه و ناحه‌ز ناپه‌سه‌ندكرد. هه‌روه‌ها شه‌هره‌داری پاریسیش هێرشه‌كه‌ی ناپه‌سه‌ندكرد. پـۆلیسیش ده‌ستی به لێـكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه كردووه.