ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه پـۆلیسی دژه ئاژاوه‌ی پاكسـتان ڕێـگه‌یان له ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆن و سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكسـتان نه‌واز شه‌ریف گرت له‌وه‌ی چاوی به سه‌رۆكی له‌كار لابراوی دادگای باڵای وڵات بكه‌وێت، ئه‌وه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌سـتبه‌سه‌ر كراوه.
له‌و كاته‌ی به‌ڕێز نه‌واز شه‌ریف و دیان له لایه‌نگرانی هه‌وڵی به‌زاندنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌یان ده‌دا كه له چوارده‌وری ماڵی ئیفتخار چودریدا دانراون، له لایه‌ن ئه‌و سه‌دان پـۆلیسه‌وه ڕاگیران كه له به‌رده‌می ماڵه‌كه‌ی چودریدا پاسه‌وانیـیان ده‌كرد.
ڕۆژی چوارشه‌ممه حكومه‌ت به زۆر به لایه‌نی كه‌م 27 دادوه‌ری باڵای خانه‌نشین كرد، له نێویاندا چودری، كه یه‌كێـكه له توندترین ڕه‌خنه‌گری سه‌رۆك په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف.
ئه‌و دادوه‌رانه ڕه‌تیان كرده‌وه سوێندی یاسایی بخۆن پاش ئه‌وه‌ی په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف له 3 ی مانگی یازده‌وه باری نائاسایی له وڵاته‌كه‌دا سه‌پاند.
ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێز نه‌واز شه‌ریف به به‌شی ئوردووی ده‌نگی ئه‌مریكای گوت كه‌وا پارته‌كه‌ی و پارتی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـوو بێنه‌زیر بۆتۆ نزیـكن له ڕێـكـكه‌وتن له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵویست ئه‌ویش به‌شـداری نه‌كردن له هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌كانی مانگی داهاتوودا.
پارته‌كانی ئۆپـۆزیسـیۆن ده‌یانه‌وێت لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ سه‌رپه‌رشـتیكردنی هه‌ڵـبژاردنه‌كان پـێـكبهێنرێت تا دڵنیا بن له‌وه‌ی ده‌نگدانه‌كه له لایه‌ن سه‌رۆك موشـه‌ڕه‌فه‌وه فرتوفێڵی تیادا ناكرێت. هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی دادی سه‌ربه‌خۆ و كاركردن به ده‌ستور پـێش هه‌ڵـبژاردنه‌كان بۆ وڵاته‌كه بگێڕێته‌وه.