Accessibility links

مارك فتزپاتریك ده‌ڵێت ڕاپـۆرتی نوێی سـیخوڕی ئه‌مریكا مانای ئه‌وه‌ نیـیه‌ چیتر ئێران ناتوانێت چه‌كی ناوه‌كی به‌رهه‌مبهێنێت


ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕاپـۆرتی نوێی هه‌ڵـسـه‌نگاندنی سـیخوڕی ئه‌مریكایی له‌سه‌ر پـرۆگرامی ناوه‌كی ئێران بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت ئێران له‌ سـاڵی 2003 دا پـرۆگرامی چه‌كی ناوه‌كی ڕاگرتووه‌، به‌ڵام توانای ده‌ستپـێـكردنه‌وه‌ی هه‌یه‌.

سه‌باره‌ت به‌و ڕاپـۆرته‌ هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی وتووێـژی له‌گه‌ڵ مارك فتزپاتریك Mark_Fitzpatrick ، له‌ ئنسـتـتیوتی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ توێژینه‌وه‌ی سـتراتیژی بنكه‌ له‌ له‌نده‌نی ناسراو به‌ IISS سـازداوه‌ و پاشـان له‌سه‌ر ڕۆشـنایی قسه‌كانی ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه‌.

مارك فتزپاتریك ده‌ڵێت به‌ ڕای من مرۆڤ ناتوانێت بڵێت چیدیكه‌ ئێران مه‌ترسی ناوه‌كی نابێت. ده‌شڵێت به‌پـێی ئه‌و ڕاپـۆرته‌ كه‌ ته‌نیا هه‌ڵـسه‌نگاندنه‌ و كاردانه‌وه‌ی ته‌واوی ڕاسـتیـیه‌كان نیـیه‌، چونكه‌ هێشـتا زۆر شـت نازانرێت، به‌ڵـكو ده‌ڵێت ئێران ته‌نیا لایه‌نی چه‌كی پـرۆگرامه‌كه‌ی له‌ 2003 دا ڕاگرتووه‌، به‌ڵام له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌سـتهێنانی تواناكان بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم كه‌ ئه‌وه‌ سه‌خترین به‌شی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كیـیه‌ به‌رده‌وام بووه‌ و ئه‌گه‌ر له‌ داهاتوودا ئێران ده‌ست به‌ لایه‌نی چه‌كی پـرۆگرامه‌كه‌ی بكاته‌وه‌ ئه‌وا ده‌توانێت زووتر ده‌سـتیان به‌ چه‌كی ناوه‌كی ڕابگات.

ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG