Accessibility links

له‌ میانه‌ی سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا بۆ به‌غدا 15 كه‌س به‌ ته‌قینه‌وه‌ له‌و شـاره‌دا ده‌كوژرێن


وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس له‌ سه‌ردانێـكی ڕانه‌گه‌یه‌ندراودا بۆ هه‌ڵـسه‌نگاندنی به‌ره‌و پـێشـه‌وه‌چوون له‌ باری ئاسایش كه‌ به‌هۆی فره‌تركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ وڵاته‌كه‌دا به‌ده‌سـتهاتووه‌ گه‌یشـتۆته‌ عێراق.

گه‌یتس ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌ فڕۆكه‌ گه‌یشـتۆته‌ شـاری موسـڵ له‌ باكوری عێراق بۆ وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان پاش كۆتایی هێنان به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌فغانسـتان.

گه‌یتس له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی باڵای عێراقدا له‌ نێوانیان سه‌رۆك وه‌زیر مالیكی كۆبۆته‌وه‌، بۆ گوێڕاگرتن له‌ دیدوبۆچوونه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چیتر ده‌بێت بكرێت بۆ سـازدان له‌سه‌ر ئه‌و به‌ره‌و پـێشـه‌وه‌چوونانه‌ كه‌ تا ئێسـتا كراون.

له‌ كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری ته‌قینه‌وه‌ی ماشـێـنێـكی بۆمبكراو له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدا له‌ ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ بۆته‌ هۆی كوشتنی به‌ لایه‌نی كه‌م 15 كه‌س و برینداركردنی فره‌تر له‌ 30 كه‌س.

گه‌یتس سه‌ره‌ڕای توندوتیژیـیه‌كان به‌ په‌یامنێرانی گوت خه‌ریكه‌ بگه‌ن به‌ عێراقێـكی ئارام و ئاسایش.

له‌ توندوتیژیـیه‌كانی تردا پـۆلیس ده‌ڵێت له‌ ئاكامی سێ ته‌قینه‌وه‌ی ماشـێـنی بۆمبكراوی جیاواز له‌ موسڵ و باقوبه‌ و كه‌ركوك به‌ لایه‌نی كه‌م 8 كه‌س كوژراون.

سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شـاری كه‌ركوك په‌یامنێری به‌شـی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا یه‌حیا به‌رزنجی له‌و شـاره‌وه‌ ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌ و تیایدا ده‌ڵێت 2 كه‌س كوژراو و 12 كه‌سی تریش برینداربوون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌.

XS
SM
MD
LG