Accessibility links

ئه‌حمه‌دی ئه‌سكه‌نده‌ری ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی ده‌یانخواست سـیناریۆی عێراق له‌ ئێران دووباره‌ بـبێته‌وه‌ زۆر نائومێد بوون

  • موعته‌به‌ر دیلان

ڕاپـۆرتی ده‌زگای هه‌ڵـسه‌نگاندنی زانیاری نیشتیمانی ئه‌مریكا كه‌ دووشه‌ممه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ ده‌ڵێت ئێران چه‌ند سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌رنامه‌ی نهێنی خۆی بۆ دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی ڕاگرتووه‌. سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌كی ئاگاداركردنه‌وه‌ و هۆشـداریـیه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئێران سه‌رله‌نوێ ده‌ستـبكات به‌و به‌رنامه‌یه‌ی بكاته‌وه‌. مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی ئێرانیش ده‌ڵێت ئه‌م ڕاپـۆرته‌ نوێـیه‌ سه‌ركه‌وتنێـكه‌ بۆ ئێران.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوكارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و جانی دیلان وتووێـژێـكیان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی ئه‌سكه‌نده‌ری، نووسه‌ر و لێـكۆڵه‌ره‌وه‌ی كورد بنكه‌ له‌ سوید سـازكردووه‌.

ئه‌حمه‌دی ئه‌سكه‌نده‌ری ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی كه‌ ئومێده‌واربوون گورزێـك له‌ ئێران بدرێت و ته‌نانه‌ت كه‌سـانێـكی وابوون كه‌ پـێـیان وابوو سـیناریۆی عێراقێ ڕه‌نگه‌ له‌ ئێران دووباره‌ بـبێته‌وه‌، بێ گومان ئه‌وانه‌ زۆر زۆر نائومێد بوون.

ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG