Accessibility links

ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت ڕاپـۆرتی ده‌زگای هه‌ڵـسه‌نگاندنی زانیاری نیشتیمانی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ ئێران


سه‌ركۆماری ئێران مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت ڕاپـۆرتی نوێی زانیاری ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ پـرۆگرامی ناوه‌كی تاران سه‌ركه‌وتنێـكه‌ بۆ گه‌لی ئێران له‌ دژی هێزه‌كانی جیهان.

ئاغای ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كه‌ چوارشه‌ممه‌ له‌ سـتانی ئیلام له‌ ڕۆژئاوای ئێران قسه‌ی ده‌كرد گوتیشی ئێران" هانگاوێـكیش" پاشـگه‌ز نابێته‌وه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌كنه‌لوژی ناوه‌كی بۆ مه‌به‌ستی ئاشـتیخوازانه‌ی.

ڕاپـۆرتی ده‌زگای هه‌ڵـسه‌نگاندنی زانیاری نیشتیمانی ئه‌مریكا دووشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند ئێران پـرۆگرامی نهێنی چه‌كی ناوه‌كی له‌ 2003 وه‌ ڕاگرتووه‌. ئه‌وه‌ش پـێـچه‌وانه‌ی قسه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوشه‌ كه‌ گوتویه‌تی ئێران چالاكانه‌ هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات.

سێشه‌ممه‌ سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌م نرخاندنه‌ نوێـیه‌ نیشـانێـكی هۆشـداریـیه‌ كه‌ ئێران ده‌توانێت ده‌ست به‌ پـرۆگرامی چه‌كی بكاته‌وه‌. سه‌رۆك گوتیشی ئه‌مریكا له‌ هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵـگای جیهانی فشـار بۆ ئێران بهێنن پـیتاندنی یۆرانیۆم پـرۆسه‌یه‌كی گرنگ بۆ به‌رهه‌مهێنانی سووته‌مه‌نی بۆ چه‌كی ناوه‌كی ڕابگرێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا سـێرگی لاڤرۆڤ كه‌ كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ ڕاپـۆرتی نوێی هه‌ڵـسـه‌نگاندنی نوێی زانیاری ئه‌مریكا ده‌رده‌بڕی گوتی ڕوسیا هیچ به‌ڵگه‌ی نه‌دیوه‌ نیشـان بدات كه‌ ئێران قه‌د پـرۆگرامی چه‌كی ناوه‌كی هه‌بێت.

XS
SM
MD
LG