سه‌رۆك بوش ڕۆژی سێشه‌ممه له كۆشـكی سـپـی هۆشـیاری دا به‌وه‌ی ئێرانێـكی خاوه‌ن چه‌كی ناوه‌كی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر جیهان. گوتیشی ڕاپـۆرتی نوێی ئاژانسی
هه‌ڵسه‌نگاندنی زانیاری ئه‌مریكا، كه ده‌ڵێت ئێران چوار سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر پـرۆگرامی نهێنی چه‌كی ناوه‌كی خۆی ڕاگرتووه، زه‌نگێـكی به ئاگاهێنانه‌وه‌یه له‌وه‌ی تاران ڕه‌نگه ده‌ست به‌و پـرۆگرامه‌ی بكاته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی وتووێـژێـكی به زمانی ئینگلیزی له‌گه‌ڵ دكتۆر شه‌هرام چوبین به‌رپـرسی لـێـكۆڵینه‌وه له ناوه‌ندی ژێنێڤ بۆ ڕێبازی ئاسایش بنكه له سویسـرا سـازداوه و پاشـان وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وه‌رگێڕاوی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.