كابینه‌ی عێراقی ڕازیبووه كه داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات تا كۆتایی سـاڵی داهاتوو بۆ هێزه‌كانی به ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له
عێراق.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته یه‌ك سـاڵـیـیهی ئێسـتا له كۆتایی ئه‌م مانگه واته دوانزه‌ی 2007 ته‌واو ده‌بێت. گوته‌بێژی سه‌ره‌كی حكومه‌تی عێراقی عه‌لی ئه‌لده‌باغ ده‌ڵێت ئه‌مه دوا جار ده‌بێت كه حكومه‌تی عێراقی داوایه‌كی وای درێژكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بكات.
له‌م ده‌مه‌دا زیاتر له 150 هه‌زار سه‌ربازی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له عێراقن.
له واشـنتۆن سه‌رۆك بوش ڕۆژی دووشه‌ممه داوای له كۆنگرێس كرد كه بڕیارێـك تێـپهڕێنێت بۆ دابینكردنی خه‌رجی زیاتر بۆ كرداره‌كانی له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له عێراق به‌بێ دانانی به وته‌ی خۆی داسه‌پاندنی ڕۆژێـكی دیاركراو بۆ كشـانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له عێراق.
له ڕووداوێـكی تردا ڕفێنده‌رانی 5 وڵاتی به‌ریتانی كه له مانگی 5 ئه‌وانیان ڕفاندبوو، په‌یامێـكیان بڵاوكردۆته‌وه كه له لایه‌ن ئهلعهربیـیه بڵاوكراوه‌ته‌وه، داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌وا به‌ریتانیا هێزه‌كانی خۆی له عێراق بكێشێته‌وه.