ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم IAEA ده‌ڵێت ڕاپـۆرته نوێـیه‌كه‌ی ده‌زگای زانیاری
ئه‌مریكا كه ده‌ڵێت ئێران 4 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی نهێنی بۆ دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی ڕاگرتووه ئه‌و قسـانه بشتڕاست ده‌كاته‌وه كه سـاڵانێـكه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌یكات.
ڕۆژی سێشه‌ممه گه‌وره كاربه‌ده‌ستێـكی IAEA له ڤیه‌نـنا گوتی ئه‌و ڕاپـۆرته ڕاستی ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی ئاژانسه‌كه ده‌سه‌لمێنێت كه ده‌ڵێن پـشـكنه‌ره‌كان هیچ به‌رنامه‌یه‌كی نهێنی ناوه‌كیـیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، وه هیچ شتێـكی مه‌ترسیدار به‌م نزیكانه ڕووبدات نیـیه، وه كاتیش به دانوستاندنه‌كان بده‌ن.
هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موتـته‌كی گوتی تاران پـێشـوازی له‌و ڕاپـۆرته نوێـیه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات، ده‌شڵێت تێڕوانینێـكی نادرووستی به‌رامبه‌ر به چالاكیـیه‌كانی ئێران ڕاستكرده‌وه. كاربه‌ده‌ستانی دیكه‌ی ئێرانیش گوتیان ڕاپـۆرته‌كه ڕاستی قسه‌كانی تاران ده‌سه‌لمێنێت كه ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ته‌نها بۆ كاری ئاشتیخوازانه‌یه.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش ستیفن هادلی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشـتمانی ئه‌مریكا گوتی ڕاسته دوا ڕاپـۆرتی هه‌واڵـگری نیشـتمانی ئاماژه
به‌وه ده‌كات ئێران به‌رنامه‌ی دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی له نیوی دووهه‌می سـاڵی 2003 دا ڕاگرتووه، به‌ڵام هێشتا ئێران به‌رده‌وامه له پـیتاندنی یۆرانیۆم، ئه‌وه‌ی ده‌شێت له دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كیدا به‌كاربهێنرێت.
هه‌ڵسه‌نگاندنێـكی ده‌زگای زانیاری ئه‌مریكا ده‌ڵێت ڕه‌نگه ئێران له نێوان سـاڵانی 2010 تا 2015 یۆرانیۆمی پـیتێنراوی به‌شی دروسـتكردنی چه‌كێـكی ناوه‌كی هه‌بێت.
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئێهود باراك ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕاپـۆرته نوێـیه‌ی ده‌زگای زانیاری ئه‌مریكا، به‌ڵام ئیسرائیل له‌و بڕوایه‌دایه ئێران هێشتا هه‌وڵی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات. سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلیش ئێهود ئۆڵمه‌رت ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ واشـنتن به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن بۆ ڕێـگه‌گرتن له به‌ده‌سـتهێنانی ئێران بۆ چه‌كی ناوه‌كی.