سه‌رۆكی سودانی عومه‌ر ئه‌لبه‌شـیر له‌و مامۆستا به‌ریتانیـیه زیندانیـكراوه له سودان خۆش بووه و ئێسـتا ئازادكراوه.
مامۆستاكه به‌وه تاوانباركرابوو كه ڕێـگه‌ی به خوێـندكاران دابوو ناوی محه‌مه‌د له ورچـێـكی گه‌مه‌ی منداڵان بنێن، واته به ناوی پـێـغه‌مبه‌ری ئیسلام.
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی له‌گه‌ڵ دوو یاسادانه‌رانی موسڵمانی به‌ریتانیدا عومه‌ر ئه‌لبه‌شـیر له خانم جیلیان گیبۆنسی مامۆستای به‌ریتانی خۆش بوو. وه‌ك هه‌وڵێـك له پـێناو ئازادكردنی خێرای مامۆستای به‌ندكراوی به‌ریتانی دوو ئه‌ندامی خانه‌ی ژوروی په‌رله‌مانی به‌ریتانی له‌م دوایـیه‌دا سه‌ردانی سودانیان كرد.
له وته‌كه‌یدا خانم جیلیان ده‌ڵێت من ڕێـزێـكی گه‌روه‌م بۆ ئاینی ئیسلام هه‌یه و داوای لێـبوردن له هاوڵاتیـیانی سودانی ده‌كه‌م بۆ هه‌ر نیگه‌رانیـیه‌ك كه بۆم خولقاندبن.
هاوكات گۆردن بڕاونی سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا خۆشـحاڵی خۆی له‌مه‌ڕ ئازادكردنی خانم جیلیان ڕاگه‌یاندووه.