هاوڵاتیـیانی ڤه‌نزوێـلا ئه‌و گۆڕانكاریـیه ده‌ستوریـیه پـێشـنیازكراوانه‌یان ڕه‌تكرده‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی نوێی فراوانتری ده‌دایه سه‌رۆك هوگۆ چاڤێز، له‌وانه مافی خۆ كاندیدكردن بۆ گه‌ڕێـكی دیكه‌ی سـه‌رۆكایه‌تی.
ده‌سه‌ڵاتدارێتی هه‌ڵـبژاردن و ده‌نگدان له ڤه‌نزوێـلا ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا له سه‌دا 51 ی ده‌نگده‌ران به" نه‌رێ" وه‌ڵامی ئه‌و گۆڕانكاریـیه ده‌سـتوریـیه پـێشـنیاركراوانه‌یان داوه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م شـكستی گه‌وره‌ی به‌ڕێز چاڤێزه له ده‌نگداندا له ماوه‌ی 9 سـاڵی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌یدا.
له گوتارێـكدا پاش ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كان سه‌رۆك چاڤێز گوتی ئه‌م شـكسـته ته‌نها "هه‌نووكه‌یی‌یه" ، هه‌مان ئه‌و وشه‌یه‌یه كه له پاش كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی سـاڵی 1992 دا گوتبووی. هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌و له تێـكۆشـانی بۆ بنیادنانی سۆشیالیزم به‌رده‌وامده‌بێت.
ڕائووڵ بادوێـڵی وه‌زیری پـێشـووی به‌رگری به‌ڕێز چاڤێز كه وه‌ك ڕه‌خنه‌گرێـكی سه‌ره‌كی له‌و گۆڕانكاریـیه ده‌ستوریـیه ده‌ركه‌وت، گوتی ئه‌م ده‌نگدانه نیشـانی دا كه‌وا ڤه‌نزوێـلیـیه‌كان خۆڕاگربوون له ئاسـت ئه‌و گۆڕانكاریـیه ده‌ستوریـیانه‌ی كه له‌سه‌ر ویست و خواستی تاكه كه‌سێـك پـێشـنیاركراوون.
پـێش ده‌نگدانه‌كه چاڤێز گوتبووی ئه‌و خۆی بۆ مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات تا سـاڵی 2050 ئاماده‌كردوه، واته تا ئه‌و كاته‌ی ده‌بێت به 95 سـاڵ.
به‌پـێی ده‌سـتور ئه‌و ناتوانێت خۆی بۆ خولێـكی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كاندید بكات، له كاتێـكدا ئه‌م خوله‌ی سه‌رۆكایه‌تی له 2013 دا ته‌واو ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا براین واگنه‌ر له كه‌ركاسی پایته‌ختی ڤه‌نزوێـلاوه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.