ڕۆژی یه‌كشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 ی
ده‌سـتوری عێراقدا كۆبۆوه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ خالید شوانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سـازكردووه.
خالید شـوانی ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵێـك له عه‌ره‌بی سوننه داوایان كرد ئه‌و به‌نده‌ی ده‌سـتور هه‌ڵبوه‌شـێته‌وه، به‌ڵام له كۆتایدا كۆبوونه‌وه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ستور و پـرۆسه‌ی دیموكراسی و مافی خه‌ڵكی كوردسـتان كه‌وته‌وه، وه په‌رله‌مان بڕیاری دا لیژنه‌ی جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق به‌رده‌وامبێت له كاره‌كانیدا و هه‌ر كاتێـكیش پـێویسـتیان به هاوكاری بوو داوای بكه‌ن.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.