Accessibility links

ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی عێراق هۆشـیاری ده‌دات و داوای په‌له‌كردن له‌ پـرۆسه‌ی سـیاسی ده‌كات


كاربه‌ده‌ستێـكی باڵای ئه‌مریكا ده‌ڵێت پـێویسته‌ ڕێبه‌رانی عێراق سوود له‌ چاكبوونی ئاسایش وه‌ربگرن بۆ په‌له‌كردن له‌ ئاشتبوونه‌وه‌ی سـیاسی و یاخود مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵـدانی توندوتیژیـیه‌كی تری تیره‌یی ده‌كرێت.

جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ جۆن نیـگرۆپـۆنتێ هۆشـیاری دا كه‌ بێ هه‌ڵوێستێـكی له‌و جۆره‌ مه‌ترسی ده‌كرێت جارێـكی تر عێراق بگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌مان باری توندوتیژی ڕابردوو.

له‌ كۆتایی گه‌شته‌ شه‌ش ڕۆژه‌كه‌یدا له‌ عێراق نیگرۆپـۆنتێ گوتی زیادبوونی ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌مسـاڵ له‌ عێراق ئه‌نجامێـكی دیاریكراوی لێـكه‌وتۆته‌وه‌ كه‌ پـێویسته‌ پـشـتیوانی بكرێت به‌ یاسای نیشتیمانی و ئاشتبوونه‌وه‌ی سـیاسی و پـێشـكه‌وتنی ئابوری.

هاوكات حكومه‌تی عێراق ڕێبه‌ری گه‌وره‌ترین بلۆكی سونـنه‌كانی عێراقیان له‌ ماڵه‌كه‌ی به‌ره‌و باڵه‌خانه‌كانی حكومه‌ت و دیبلۆماسی له‌ ناوچه‌ی سه‌وز له‌ به‌غدا گواسته‌وه‌.

عه‌دنان ئه‌لدلێمی كه‌ ناچار كرابوو بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له‌ ماڵه‌كه‌ی بـمێنێـته‌وه‌، كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان وه‌رگرت بۆ پاراستنی دوای ده‌ستـگیركردنی پـۆلیس بۆ كوڕه‌كه‌ی و 30 له‌ پاسه‌وانانی و گومانه‌كانی په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ دۆزینه‌وه‌ی ماشێنی بۆمبڕێژكراو له‌ نزیـك باڵه‌خانه‌ی نووسـینگه‌كه‌ی.

سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا سروه‌ عه‌بدولواحد له‌ به‌غداوه‌ ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌.

XS
SM
MD
LG