ده‌نگده‌ران له سه‌رانسه‌ری ڕوسـیا له هه‌ڵـبژاردنێـكدا كه گومانی تێـدا نیـیه پارتی یه‌كێتی ڕوسـیای سه‌ر به سه‌رۆك پوتن بیـباته‌وه په‌رله‌مانێـكی نوێ هه‌ڵـده‌بژێرن.
بنكه‌كانی ده‌نگدان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له مۆسـكۆ و شـاره‌كانی تری ڕۆژئاوا ده‌ستیـپـێـكردووه هه‌ر چه‌ند كاژمێرێـك پاش ئه‌وه‌ی له به‌شی دووری ڕۆژهه‌ڵاتی زۆر سـاردی ڕوسـیادا ده‌ستـیپـێـكردبوو.
فره‌تر له 100 ملیۆن كه‌س توانای ده‌نگدانیان هه‌یه له دۆما و یاخود به‌شی خواره‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ 450 نیشـتنگه.
ده‌نگدانه‌كه ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆتایی پێ دێت.
پـوتن یه‌كشه‌ممه له مۆسـكۆ ده‌نگی داوه و له ده‌نگده‌ران داوای كردووه به‌و كه‌سـانه ده‌نگ بده‌ن كه بڕوایان پـێـیانه.