به مه‌به‌ستی مسـۆگه‌ركردنی ئازادكردنی مامۆسـتایه‌كی ژنی به‌ریتانی كه به‌هۆی
سووكایه‌تیـكردنی به ئاینی ئیسلام حوكمدراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دوو موسڵمانی خانه‌ی ژوروی په‌رله‌مانی به‌ریتانی گه‌یشتوونه‌ته سودان.
له‌و باره‌یه‌وه باڵـیۆزخانه‌ی به‌ریتانی ده‌ڵێت هه‌ردوو ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانی وه‌ك ده‌ستپـێـشـخه‌ری خۆیان ئه‌و كاره ئه‌نجامده‌ده‌ن.
مامۆسـتای ته‌مه‌ن 54 سـاڵه به‌ریتانیـیه‌كه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه حوكمی 15 ڕۆژ زیندانی به‌سه‌ردا درا و دواتریش له سودان ده‌ربكرێت.
هۆكاری حوكمدانی مامۆستای به‌ریتانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستاكه داوای له خوێندكارێـكی ته‌مه‌ن حه‌وت سـاڵی پـۆله‌كه كردبوو چیرۆكێـكی ئه‌ندێشـه‌یی له‌سه‌ر ورچێـكی یاری منداڵان بنووسێت. خوێندكاره منداڵه‌كه بڕیاری دابوو ورچه‌كه‌ی ناوبنێت محه‌مه‌د كه ئه‌مه ناوێـكی باوه بۆ پـیاوان له سودان، هاوكات ناوی پـێـغه‌مبه‌ری ئیسلامیشـه.