مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێت كۆنفرانسی ئاشتی ئه‌م دوایـیه‌ی كه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سـازدرا ئامانجی خۆی بۆ بوژاندنه‌وه‌ی دانوسـتاندنه‌كانی ئاشتی به‌دی هێنا.
له میانه‌ی وته‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌یدا بۆ په‌یامنێران له قاهیره مه‌حمود عه‌باس داكۆكی له كۆنفرانسی ئاشتی كرد، ناوبراو به مه‌به‌ستی وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ حوسـنی موباره‌كی سه‌رۆكی میسریدا سه‌ردانی قاهیره ده‌كات.
له میانه‌ی كۆنفرانسی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ڕێـكخرا و له شـاری ئه‌ناپڵسی سـتانی مه‌ریلاندی نزیـك واشـنتن سـازدرا.
مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی و هه‌روه‌ها ئێهود ئۆڵمه‌رتی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی له‌سه‌ر وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی وتووێـژه‌كانی په‌یوه‌ست ڕێـكـكه‌وتن.
له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا به‌ڕێز عه‌باس گوتی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی فه‌له‌ستینی ئه‌حمه‌د قوره‌یع سه‌رۆكایه‌تی وتووێـژه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ده‌كات له‌و ده‌مه‌ی كه بڕیاره وتووێـژه‌كان له 12 ئه‌م مانگه‌دا ده‌سـتپـێـبكات. مه‌حمود عه‌باس ده‌شڵێت وا بڕیاره كۆبوونه‌وه‌كان له پاریس و مۆسـكۆ سـازبدرێن.