ڕۆژی هه‌ینی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیری توركیا له ڕاگه‌یاندنێـكی ته‌له‌فیزیۆنیدا گوتی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی بڕیاری ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی له‌شـكری
له دژی سه‌رهه‌ڵداوانی پارتی كرێـكارانی كوردســتان له ناو خاكی باكوری عێراقی داوه و سه‌رۆك عه‌بدوڵـڵا گولیش ڕه‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر مه‌حمود عوسمان، سـیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سـازكردووه.
دكتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت توركیا ده‌یه‌وێت كوردی عێراق شه‌ڕ له دژی كوردی توركیا بكات. ده‌شڵێت توركیا ده‌یه‌وێت كوردی عێراق بچێت شه‌ڕ بكات و په‌كه‌كه له‌و ناوچانه ده‌ربكات و ته‌سلیمی توركیایان بكات، وه ئه‌مه‌ش شتێـكه كه كورد نایكات و هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده نیـیه ئه‌وه بكات، وه ئه‌مریكاش هیچ داوایه‌كی له هه‌رێم نه‌كردووه كه شتی وه‌ها بكه‌ن.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.