سـێشه‌ممه كۆنفرانسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به میواندارێتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له شـاری ئه‌ناپڵس مه‌ریلاند به‌ڕێوه‌چوو به به‌شـداری نزیكه‌ی 50 وڵات و ڕێـكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ یه‌كه‌م جار له پاش زیاتر له 10 سـاڵ.
ئیسرائیلیـیه‌كان چاویان به ژماره‌یه‌كی زۆری نوێنه‌رانی عه‌ره‌ب و كۆمكاری عه‌ره‌ب كه‌وت، له ناویان نوێنه‌رانی عه‌ره‌بسـتانی سعودی و سوریا كه ئیسرائیل به ڕه‌سمی ناناسن.
سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل پـێشـوازی له به‌شـداری وڵاتانی عه‌ره‌ب كرد و گوتی داوا ده‌كات دووره په‌رێزكردنی ئیسرائیل له جیهانی عه‌ره‌ب به كۆتایـیـبێت.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت و سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان مه‌حمود عه‌باس گوتیان حكومه‌ته‌كانیان ده‌ست به گفتوگۆكان ده‌كه‌نه‌وه به ئامانجی ئه‌وه‌ی به‌ر له كۆتایی سـاڵی 2008 بگه‌نه چاره‌سه‌ریـیه‌كی دوو ده‌وڵه‌ته بۆ كێشه‌ی ده‌یان سـاڵه‌یان سه‌رۆك بوش له كۆنفرانسه‌كه به‌ڵـگه‌نامه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیـیه‌كانی خوێنده‌وه كه تیایدا هه‌ردوو لایان سووربوونیان نیشـانداوه بۆ كۆتایی هێنان به ده‌یان سـاڵ خوێنڕێژی و ده‌ستپـێـكردنی قۆناغی ئاشتی له نێوانیاندا.
هه‌موو لایه‌نه‌كان به سه‌رۆك بوش دانیان به سه‌ختی ڕێـگا بۆ گه‌یشتن به ئاشتی هێناوه، به تایبه‌تی گه‌یشتن به ڕێـكـكه‌وتن له‌سه‌ر مه‌سه‌له گرنگه‌كانی وه‌ك پاشه ڕۆژی ئۆرشه‌لیم- قودس، دیاركردنی سـنووره‌كان، مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ره فه‌له‌سـتینیـیه‌كان و مه‌سه‌له‌ی ئاوی كه كه‌متر باسی له‌سه‌ر ده‌كرێت و مه‌سه‌له‌ی گرنگی ئاسایش.
له هه‌مان ده‌م هه‌ندێ شـاره‌زا ده‌ڵێن به‌شـداری وڵاتانی عه‌ره‌ب به‌و شـێوه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه بووه ترسـیان له نفوزی په‌ره‌گرتووی ئێران له ناوچه‌كه‌یه كه بانگهێشتی كۆنفرانسه‌كه‌ش نه‌كرابوو، وه به توندی دژایه‌تی به‌رامبه‌ر به كۆنفرانسه‌كه ده‌ربڕی.
بۆ تاوتوێـكردنی وردی ئه‌م كۆنفرانسه و ئومێده‌كانی گه‌یشتن به ئاشتی هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردوو:
خالیدی عه‌زیزی، شـاره‌زای زانسـتی سـیاسی و نوێنه‌ری حزبی دیموكرات كوردسـتان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
دكتۆر كرمانج گوندی، شـاره‌زای كاروباری ئه‌مریكا و پـرۆفیسۆر له زانكۆی تێنسی سته‌یت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 45 خوله‌كه.