دادگایه‌كی به‌ریتانیا فه‌رمانی داوه یه‌كێـك له هه‌ره به‌هێزترین ڕێـكخراوی ئۆپـۆزیسـیۆنی ئێرانی له لیستی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌دا بۆ ڕێـكخراوه تێرۆریستیـیه‌كان
لابه‌رێت.
ڕۆژی هه‌ینی ئه‌و دادگایه ئه‌و بڕیاره‌ی خۆی داوه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵـگه‌یه‌كی نیـیه ڕێـكخراوی موجاهیدینی گه‌لی ئێران له چه‌ندان سـاڵی ڕابردوودا كاری تێرۆریستانه‌ی كردبێت دژی ئێران و دژی لایه‌نی تریش.
ئه‌م بڕیاره ده‌ستبه‌جێ له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیاوه ئیدانه كراوه و گوتوشـیـیه‌تی بڕیاره‌كه ده‌خاته‌وه به‌رده‌م دادگای چاوپـیاخشـانه‌وه.
ئه‌م ڕێـكخراوه كه به موجاهیدینی خه‌لقیش ناسراوه له ناو لیستی تێرۆریستانی به‌ریتانیدا ده‌مێنـێته‌وه تا ئه‌و ده‌مه‌ی مه‌سه‌له‌كه یه‌ك لایی ده‌كرێته‌وه.
له سـاڵی 2001 وه به‌ریتانیا موجاهیدینی خه‌لقی خستۆته ناو لیسـتی تێرۆریسـتانه‌وه.
لایه‌نی تریش له‌و لیسته‌ی به‌ریتانیادا هه‌ن وه‌ك ڕێـكخراوی میلیشـیایی حه‌ماس، سه‌رهه‌ڵـداوانی پڵنگه‌كانی تامیل و هه‌روه‌هاش پارتی كرێـكارانی كوردسـتان.