Accessibility links

فڕۆكه‌یه‌كی توركی له‌ سه‌ر چیاكانی باشوری ڕۆژئاوای وڵاته‌كه‌ی كه‌وته‌ خوارێ و هه‌ر 57 كه‌سه‌كه‌ی ناوی ده‌مرن


فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵـگری توركی له‌ باشوری ڕۆژئاوای توركیادا كه‌وته‌ خوارێ و هه‌ر 57 كه‌سه‌كه‌ی ناوی گیانیان له‌ ده‌ست دا.

كاربه‌ده‌سـتانی هێـڵی ئاسـمانی ده‌ڵێن كارمه‌ندانی فریاگوزاری گه‌یشـتوونه‌ته‌ شوێنی كه‌وتنی فڕۆكه‌كه‌ و كه‌سـیان به‌ زیندویه‌تی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌.

فڕۆكه‌كه‌ سه‌ر به‌ هێــڵی ئاسمانی ئه‌تڵه‌س جه‌تی توركی بووه‌ و به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی به‌ ماوه‌یه‌كی كورت پاش ئاماده‌بوونی فڕۆكه‌وانه‌كه‌ بۆ نیشتنه‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی شـاری سـپارتا به‌ 50 نه‌فه‌ر و 7 كه‌سی ده‌سـته‌ی فڕۆكه‌كه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی شـاخاوی نزیـك ئه‌و شـاره‌ كه‌وتۆته‌ خوارێ.

كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن تا ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یزانن فڕۆكه‌كه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی نه‌بووه‌ و هه‌روه‌ها كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كه‌ش ئاسایی بووه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌شتی ئاسـمانی سڤیلی توركیا ده‌ڵێن زانیاری و داتا و تۆماره‌ ده‌نگیـیه‌كان و قوتووه‌ ڕه‌شه‌كه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان كه‌وتۆته‌وه‌ ده‌ست و ڕه‌نگه‌ یارمه‌تی بده‌ن له‌ دۆزینه‌وه‌ی هۆی كه‌وتنی فڕۆكه‌كه‌. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن فڕۆكه‌كه‌ ته‌نها له‌ دووری 11 كیلۆمه‌تر له‌ ڕاڕه‌وی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كه‌وتۆته‌ خوارێ.

فڕۆكه‌كه‌ جۆری ماكدۆناڵد دۆگلاس (MD-83) بووه‌ و له‌ ئسـته‌نبوڵه‌وه‌ به‌ره‌و ئسـپارتا ده‌فڕی، كه‌ 150 كیلۆمه‌تر له‌ باكوری شـاری ئه‌نتالیای گه‌شتوگوزاری سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ دووره‌.

XS
SM
MD
LG