سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت ڕاپـۆرتی ئه‌م دوایـیه‌ی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه تیایدا ستایشی تاران ده‌كات بۆ ئاشـكراكردنی
ورده‌كاریـیه‌كانی په‌یوه‌ست به پـرۆگرامی ناوه‌كی تاران ئه‌و كاره سه‌ركه‌وتنێـكی مه‌زنه بۆ ئێران.
له‌و باره‌یه‌وه میدیا ده‌وڵه‌تی ئێرانی له زاری مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه ناوبراو له میانه‌ی نوێژی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یدا له تاران ڕایگه‌یاندبوو.
هاوكات ڕاپـۆرتی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئێرانی ئاماژه‌ی پـێـكرد ده‌شڵێت ئێران له سه‌ركێشیـكردنی خۆی له‌مه‌ڕ داواكاریـیه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕاگرتنی پـرۆسه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم هه‌ر به‌رده‌وامه. ئه‌و پـرۆسه‌یه‌ی ده‌كرێت له به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كیدا به‌كاربهێنرێت.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌م گوتانه‌ی سه‌رۆكی ئێرانی له‌و ده‌مه‌دایه كه سه‌عید جه‌لیلی سه‌رۆكی دانوستاندنه‌كانی ناوه‌كی تاران بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خافێر سۆلانای ڕێـكخه‌ری سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕۆژی هه‌ینی له له‌نده‌ن كۆده‌بێته‌وه.