ڕابه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆنی ناوداری لوبنانی میشێـل عۆن ده‌ڵێت ئه‌و پـشتگیری له سه‌رۆكی له‌شـكری وڵات بۆ كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی وه‌ك چاره‌سه‌ریـیه‌كی مامناوه‌ندی ده‌كات.
ئه‌م پـشـتگیریـیه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی میشـێـل عۆن بۆ ژه‌نه‌ڕاڵ میشـێـل سوله‌یمان ڕه‌نگه لوبنان هه‌نگاوێـك له هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكێـكی نوێ نزیـك بخاته‌وه. ئه‌و پـۆسـته‌ی كه له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه به به‌تاڵی تا ئێسـتا ماوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه عه‌مار خۆری یاسادانه‌ری نێو زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی پـێشـتر گوتی هاوبه‌ندیش پـشتگیری له ژنه‌ڕاڵ سوله‌یمان بۆ كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه حكومه‌تی لوبنانی سه‌ر به ڕۆژئاوا و هه‌روه‌ها ئۆپـۆزیسـیۆنی نێو حكومه‌تی ناوبراوی سه‌ر به سوریا بۆ چه‌ندان مانگه له‌سه‌ر كێشه‌ی ئه‌وه‌ی كێ بـبێته جێـگره‌وه‌ی ئه‌میل له‌حودی سه‌رۆكی پـێشـووی لوبنانی ناكۆكن.