ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه چه‌ند سه‌د په‌نابه‌رێـكی عێراقی له وڵاتی سوریای هاوسێوه به سواری ماشـێن گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق.
گه‌ڕانه‌وه‌ی كاروانی په‌نابه‌رانی عێراقی یه‌كه‌م جاره بوجه‌كه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیـیه‌وه دابین بكرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شـێـك له پلانی خێرایی پـێـكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و عێراقیـیانه‌ی له وڵات هه‌ڵـهاتبوون.
له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا 20 ئۆتۆبوسی پـڕ له په‌نابه‌رانی ڕاكردووی عێراقی له سوریاوه گه‌یشتنه‌وه به‌غدا. كاروانه‌كه له سـنووری سوریاوه تا به‌غدای پایته‌خت له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقیـیه‌وه پاسه‌وانی كران.
لـێـپـرسـراوانی عێراقی ئه‌وانه‌ی له به‌غدا پـێشـوازیـیان له په‌نابه‌رانی گه‌ڕاوه بۆ وڵات كرد گوتیان له پـێناو نیشته‌جێبوونه‌وه‌یان و كه‌وتنه سه‌ر باری خۆیان هه‌ر خێزانێـك بڕی 750 دۆلاری پـێده‌درێت.
له لایه‌كی تره‌وه و له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یدا بۆ عێراق جۆن نێـگرۆپـۆنتێی جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی چاكبوونێـكی به‌رچاوم له بارودۆخی ئاسایشی عێراقیدا به‌دیـكردووه. ئه‌م تێبینی‌یه‌ی به‌ڕێز نێـگرۆپـۆنتێ دوای وتووێـژكردنی له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی كوردی عێراق له شـاری هه‌ولێری باكوری عێراق ڕایگه‌یاند.